بەهۆی هاتنی زیارەتکاران و زۆری خواست لەسەر تەماتە لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەر کیلۆیەک تەماتە نزیکەی 500 دیناری چووەتە سەر و لە بازاڕ نرخی گەیشتووەتە هەزار و 500 دینار.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی تەماتەی خۆماڵی بەراورد بە 10 ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، لە عەلوە کیلۆیەک تەماتەی خۆماڵی لە 600 دینارەرە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار دینار، بە هەزار و 500 دیناریش دەگاتە دەستی هاونیشتمانییان. زۆری خواست لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە لەسەر تەماتەی هەرێمی کوردستان و هاتنی بەلێشاوی زیارەتکارانی ئێرانی وایکردووە نرخی تەماتە بەرزببێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێستا بۆ ماوەیەکی کاتی حکومەتی عێراق، ڕێگەی بە هاوردەکردنی تەماتە داوە”. بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 ڕووبەری داچێنراو بە تەماتە 54 هەزار و 535 دۆنم زەوی بووە و بەرهەمی تەماتە 242 هەزار تۆن بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕووبەری داچێنراو بەتەماتە 255 هەزار بووە، جووتیاران لەم ڕووبەرەدا 55 هەزار تۆن تەماتەیان بەرهەمهێناوە.
وەڵام بدەوه