میری ئێزدییان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كاته‌وه كه ناكرێت ره‌فتاری تاكه‌كه‌سێك به ره‌فتاری ته‌واوی پێڕه‌وانی ئاینه‌كه‌یان له‌قه‌ڵه‌م بدرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە، حازم ته‌حسین میری ئێزدییان، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه كاریان كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م گرژیه‌ی كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی به‌هۆی په‌یامی كه‌سێكی ئێزدی دروست بوو.
ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه كه ناكرێت ڕه‌فتاری تاكه كه‌سێك به ڕه‌فتاری ته‌واوی پێڕه‌وانی ئاینه‌كه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، پێویسته برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت، ده‌بێت زیاتر هۆشیار بین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و فیتنه‌چی و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م وڵاته وێران بكه‌ن.
"پێویسته هه‌مووان به گیانی به‌رپرسیارێتی كار بكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسی بیرۆكه‌ی توندڕۆییانه و وه‌ستانه‌وه دژی گوتاری ڕق و كینه" میری ئێزدییان وای نووسیوه.
بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێسته میری ئێزیدییان په‌یامی له‌باره‌یه‌وه داوه: له چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌سێك به‌ناوی قاسم شه‌شۆ كه فه‌رمانده‌ی ئێزدییه‌كانه له لێدوانێكیدا، گوترا سوكایه‌تیی به ئیسلام كردووه، ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام دواتر خۆیشی داوای لێبووردنی كرد.
وەڵام بدەوه