Kurdistan Press - ئەوقاق بە توندی ھاتە دەنگ لەسەر قسەکانی قاسم شەشۆ ئەوقاق بە توندی ھاتە دەنگ لەسەر قسەکانی قاسم شەشۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوقاق بە توندی ھاتە دەنگ لەسەر قسەکانی قاسم شەشۆ

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە 

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان 

 بەتوندی سەرکۆنەی قسەکانی ( قاسم شەشۆ) دەکەین، کە لەمیانی بۆنەیەکدا لەشەنگال، بەرامبەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەرمان ( محمد - دروودی خوای لەسەر بێت) گوتویەتی، بە مافی خۆمانی دەزانین، کە ڕێکاری یاسایی لەم بارەیەوە بگرینەبەر.

یەکێک لە شانازیەکانی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییە، کوردانی ئێزدیدی بەدەستی تیرۆرستانی داعش جینۆسایدو ڕەفتاری نامرۆییان بەسەرداھاتووە، ئەم رەفتارەی تیرۆرستانی داعش، کە بەرامبەر ھەموو پێکھاتەکان ئەنجامدراوە، پێچەوانەی پرەنسپیە پیرۆزەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئایينەکانی ترە و ھیچ کات کردەوەی تیرۆرستی و توندرەوی و خراپەکاری لەسەر ھیچ ئایين و نەتەوەیەکی ھەژمار ناکرێت، بۆیە ناکرێ بە بیانووی کردەوە توندڕەوەکان لەئاینی پیرۆزی ئیسلام بدرێت، چونکە بێڕێزی بەرامبەر ئاینی ئیسلام و پیرۆزییەکان مایەی قبوڵکردن نیە.

ئەم جۆرە لێدوانانە لە ھەر کەسێک بێت ڕێگە پێدراو نیە، لەپێناو یەکریزی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن دەبێت ھەموو لایەک سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانە بکەین، کەھەستی موسوڵمانان یان ھەر ئایين و نەتەوەیەکی تر بریندار بکات.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی

 کوردستان

٦⁄٨⁄٢٠٢٤

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا