بارەگای لقی پارتی لە کەرکووک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو ئاڕاستەوە تەقەی لێکراوە، لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە وەڵام دراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە دوو ئاراستەوە تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گەڕەکی ئەحمەد ئاغا لە شاری کەرکووک کرا و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە وەڵام درایەوە.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، گوت: کاتژمێر (3:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو ئاراستە و بە دوو شێواز تەقە لە بارەگای لقمان کراوە، ئاراستەیەک بە چەکی جۆری قەناس و ئاراستەیەکی دیکەش دەستڕێژی گوللە بووە و هێرشەکە بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانیی بەشی پشتەوەی بارەگاکەمان بووە.
پێشووتر زانیاریمان هەبوو کە تیرۆریستانی داعش بەنیازی هێرشکردنە سەر بارەگای لقن، مەبەستی هێرشەکە هاتنە ناوەوە بووە بۆ نێو بارەگاکەمان، بەڵام هێرشکارەکان لەلایەن پاسەوانەکانی لقەوە وەڵامیان دراوەتەوە و شەڕە تەقە ڕوویداوە و دواتر هێرشکارەکان هەڵاتوون. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و شوێنەواری چەند گوللەیەک بە خاڵی پاسەوانیی بارەگای لقەوە دیارە.


وەڵام بدەوه