KurdistanPress...

CLOSE

ئاردی ئەو مانگە نەفرۆشنەوە

وەزارەتی بازرگانی ئاشكرای دەكات، نان لەو ئاردەی لەبەشەئاردی شەشەم بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت، نانێكی زۆر جوان و بەپێزی لێ دروست كرا، بریكارێكیش دەڵێت، نرخەكەشی گرانترە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، بڵاوی كردەوە، لەرێی بەرپرسی هونەری بەرێوەبەرایەتییەكەیان هەڵسان بە دروستكردنی نان لەو ئاردەی لەبەشەئاردی شەشەم بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت نانێكی زۆر جوان و بەپێزی لێ دروست كراوە.

ئەنوەر حسام بریكاری ئارد لە گەرەكی هەڤاڵانی هەولێر، راگەیاند، دابەشكردنی ئارد لە بنكەكانی 201 دەستی پێ‌ كردووە و لە هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەرجەم بریكارەكان.

زیاتر گوتی، ئاردی مانگی رابردوو بە 12 هەزار فرۆشراوە بەهۆی كوالێتییەكەی كە زۆرباش نەبوو، بەڵام ئاردی ئەو مانگە كوالێتی زۆرباشە و فەردەی بە 16 هەزار دینار بریكار وەری دەگرێتەوە.

دانەوێڵەی هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادار كردووەتەوە و داویان لێ‌ دەكات ئاردی ئەو مانگە نەفرۆشنەوە وەری بگرن و بیكەن بە نان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه