پارێزگاری ھەولێر داوایەک لە مامۆستایانی ئایینی دەکات
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوون لایەنە پەیوەندیدارەکان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی پرسی ئاوی ماڵان به‌ڕێوه چوو. لە دوای کۆبوونەوەکە، پارێزگار ڕایگەیاند "بەم نزیکانە کێشەی کەمئاوی چارە دەبێت و داواش لە مێدیاکان و مامۆستایانی ئایینی دەکات هاووڵاتییان له‌سەر چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئاوی پاك و بە فێڕۆ نەدانی هۆشیار بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه به‌و هه‌نگاو و پڕۆژانه كرا، كه ده‌بنه مایەی چارەی ڕیشەیی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له كاتی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دروست ده‌بن.
ئەوەش هاتووە، پارێزگاری هه‌ولێر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ڕاسپارد، به‌ده‌م داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانه‌وه بچن و ته‌واوی پاڵپشتییه‌كانی پارێزگای له‌م پێناوه‌دا نیشان دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چه‌ندین پڕۆژه ده‌ست پێ كراوه، كه به هۆیانه‌وه گرفته‌كانی كه‌مئاوی چاره ده‌بن، ئەوانیش بریتیین له لێدانی بیری نوێی ئاو له‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه وشك بوونە، جیا له دابینكردنی كاره‌با و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه، كه ده‌بنه مایەی دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتییان.
باسی لەوەش کردووە، بڕیاریش درا تاوه‌كوو ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو ده‌بن، به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه له ماوه‌یه‌كی كورت ئاوی پاك بگه‌یه‌ندرێته هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پێویستییان به ئاوه.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر، له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان گرفتی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك چاره كراوه، ئه‌و شوێنانه‌ش ماون، له ئایینده‌یه‌كی نزیك گرفته‌كانیان چاره ده‌بن.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر دووپاتیشی كرده‌وه، چاره‌كردنی گرفتی ئاو له‌شاری هه‌ولێر له ئه‌وله‌وییه‌تی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه، له ئایینده‌دا له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه ئه‌و گرفتانه به یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره ده‌بن.
وتیشی: پێویسته مێدیاكان و مامۆستایانی ئایینی هاوكار بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئاوی پاك و زێده‌ڕۆیی نه‌كردن له به‌كارهێنانی.
وەڵام بدەوه