بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕووداوی بەلەمەكەی ئیتاڵیا، حکوومەتی هەرێمی كوردستان تێمێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا كرد.
ئەمڕۆ چوارشەم، 19ی حوزەیران، فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێک هات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بکات کە بە داخەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی. ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێم تیمێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگیی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە پێوەندی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکەن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەک حکوومەتی هەرێم، کەسوکاری قوربانیان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکان.
فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەروە دەڵێ، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ئەم ڕووداوە تەنیا لە لایەنی فەرمی وەربگرن.
وەڵام بدەوه