رۆژی یه‌كشه‌ممه (9ـی حوزەیرانی 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربان کرد.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له كۆبوونه‌وه‌کە‌دا كه هێمن قادر و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگار، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی هاتووچۆی هه‌ولێر، ته‌ندروستی هه‌ولێر،، گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر،، به‌رێوه‌به‌ری سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر، پۆلیس و ئاسایش ،، بازگه‌كان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌یی بوون، جه‌خت له خۆپارێزیی له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له رۆژانی جه‌ژنی قوربان كرایه‌وه، له ڕوانگه‌ی ئەوەی له رۆژانی جه‌ژندا هاوڵاتییان وه‌ك پابه‌ندییه‌كی ئایینی قوربانیی دەکەن، بۆ ئه‌مه‌ش داوا كرا هاوڵاتیان ڕوو له سه‌ربڕخانه بكه‌ن، تاكو له‌وێ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان بكرێت و پاشماوه‌ی قوربانییه‌كه‌ش به شێوازی تایبه‌ت و ڕێ و شوێنی ته‌ندروستی فڕێ بدرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە ئاماده‌كارییه‌كان کراوە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌مئاوی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژەی بەوە کردووە، سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی ته‌واوی پاڵپشتیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاگه‌یاندووه، لەگەڵ ئەوە بڕیار درا ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
لەبارەی بابه‌تی گه‌شتوگوزار پارێزکاری هه‌ولێر جه‌ختی له هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ پێشوازی كردن له گه‌شتیاران له بازگه‌كان كرده‌وه، داواشیكرد هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه پارێزی ڕاسپێردران، كه له رۆژانی جه‌ژن و پشوو زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی قوربانیی له گه‌ڕه‌كه‌كان به زووترین كات كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تای جۆراو جۆر.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند، ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ له رۆژانی جه‌ژن و پشوو ئاماده بن و ئێشكگربن و له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بن، هه‌روه‌ها به‌رگریی شارستانیی له ڕێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له ئاماده‌باشیدا بن.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه له رۆژانی جه‌ژندا سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر كراوه ده‌بێت و له خزمه‌تی هاوڵاتییاندا ده‌بێت، تاكو پرۆسه‌ی قوربانیكردنی به شێوازێكی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێ.
وەڵام بدەوه