Kurdistan Press - ھەنگاوی دامەزراندنی ئەم کەسانە دەسپێکرد ھەنگاوی دامەزراندنی ئەم کەسانە دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەنگاوی دامەزراندنی ئەم کەسانە دەسپێکرد

لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، زانکۆی سەڵاحەدین بۆ  سەرجەم یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی بەپێی ئەو ساڵانەی دیاری كراون، بڵاو کردۆتەوە داوا دەکات سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە بۆیان دیاری كراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری.

سامان عەبدوڵڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین، رایگەیاند، هەموو ئەو كەسانەی كە ناویان لەم لیستانەدا هاتووە، بایۆمەتریان بۆ دەكرێت وەك هەموو كارمەندانی تری حكومی كە پێشتر بۆیان كراوە.

دەشڵێت، '' چەند بانكێكیان دەستنیشان كردووە تا قەرەباڵخی دروست نەبێت، و ئەوانەی دەبێت بایۆمەتری بكەن، دەرچووەكانی زانكۆكانی هەولێر یەكەمەكانی 2017 ـ 2018 لە بانكی بێخاڵ دەبێت، یەكەمەكانی 2018 ـ 2019 لە بانكی فیدراڵ، یەكەمەكانی 2019 ـ 2020 لە بانكی عەنكاوە، یەكەمەكانی 2020- 2021 لە بانكی بەحركە، یەكەمەكانی 2021- 2022 لە بانكی حەمرین دەبێت بایۆمەتری بكەن.

هەورەها لەبارەی دەرچووانی ساڵەكانی 2022 ـ 2023، بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین گوتی، ئەوانیش بە زووترین كات بانكێكیان بۆ دیاری دەكرێت و ئاگادار دەكرێنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه