شارەزایەكی كەشناسی رای گەیاند، بەهۆی زۆربوونی هەڵمی ئاو لە هەوادا و بوونی حەوزی سارد لە چینە بەرزەكانیدا، لەمشەوەوە ئەگەری هەورەبرووسكە و تاوەباران بە بڕی جیا بۆ بەشێكی ناوچەكان كراوەیە، هاوكات پێشبینیشی كرد كە لە رۆژی دووشەمەوە پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزنەوە.
ئەمشەو شەموو هەشتی حوزەیرانی 2024، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی زۆر بوونی هەڵمی ئاو لە هەوادا و بوونی حەوزی سارد لە چینە بەرزەکانیدا، لەمشەوەوە بەتایبەتی؛ ئەگەری هەورەبرووسکە و تاوەباران بە بڕی جیا بۆ بەشێکی ناوچەکان کراوەیه، بە تایبەت سنووری بادینان و بەشێکی هەولێر و ڕاپەرین و هەندێ شوێنی تریش زیاتر هەورەبرووسکە دەبێ.
زیاتر روونی كردووەتەوە، سبەی و دووشەم کاریگەری حالەتەكە زیاتر دەبێت و ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە، بە شێوەی تاوە هەورەبرووسکە و باران، ئاماژەیشی كردووە كە خێرایی با لە بەشێک لە کاتەکان زیاد دەکات.
شاڵاو هیدایەت پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمایشی بە رێژەیەكی بەرچاو پێشبینی كردووە، کە لە ڕۆژی دووشەم بەولاوە پلەکانی گەرما بەهۆی ڕوودانی چڕبوونەوە و هەڵکردنی بای شەماڵ، لە سەرجەم ناوچەکان بە ڕێژەی 3° تا 5° سیلیزی پلەکانی گەرما دادەبەزێتەوە.
لەبارەی كەشی كۆتایی هەفتەش ئاماژەی داوە، بۆ ڕۆژانی دواتر لە ناوەڕاستی هەفتەو کۆتایی هەفته، ئەگەری چڕبوونەوە و هەورەبرووسکەی تر هەیە بۆ هەندێ ناوچە.
وەڵام بدەوه