Kurdistan Press - داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکرێت داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەکات بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆببنەوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، ئاماژەی بەوەش داوە كە هەناردەکردنەوەی نەوت بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە كە هەناردەکردنەوەی نەوت بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه