Kurdistan Press - گازی کۆرمۆر بۆ فرۆشتن نیە گازی کۆرمۆر بۆ فرۆشتن نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گازی کۆرمۆر بۆ فرۆشتن نیە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی فرۆشتنی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەت بە هیچ لایەنێک بفرۆشرێت.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە، "بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە غاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا. بۆیە هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێم بفروشرێت بە هیچ لایەنێک."

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر کڕینی گازی کۆرمۆر دەربڕیوە

ئەو راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر کڕینی گازی کۆرمۆر دەربڕیوە و وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە هەنگاوی یەکەمدا رۆژانە 100 مەقمەق گاز لە کۆرمۆر هاوردە دەکەن، بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال واژۆ ناکرێت.

مەقمەق یەکەیەکی پێوانەی گازی سرووشتییە، هەر مەقمەقێک دەکاتە یەک ملیۆن پێ سێجا.

رۆژی سێشەممە 21-05-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. لە یەکێک لە بڕگەکانیدا، ئەنجوومەنەکە راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی وزەی پەسند کرد، سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی کۆرمۆر، بۆ وێستگەی کارەبای گازی کەرکووک.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه