Kurdistan Press - بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکانی هەولێر بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکانی هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکانی هەولێر

ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 دوای شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر گەیشتنە ئەو شوێنە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکان و هەوڵ دەدەن بەزووترین کات و کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆرییەکە چاک بکەنەوە.

زەردەشت سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئەمساڵ جاری یەکەمە ئەم بۆڕییە بشکێ، زیاتر لە 9 بۆ 10 مانگە بۆرییەکە نەشکاوە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی زەختی زۆرەوە لەسەر بۆرییەکە و بە هۆکاری تەکنیکی ئەو بۆرییە شکاوە.

زەردەشت سەرسام جەختیشی کردەوە کە تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن، بەردەوام دەبن تاوەکو بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە  و هەوڵ دەدەن کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆرییەکە چاک بکرێتەوە و ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکانی هەولێر.

 

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی گرفتی شکانی بۆرییەکانی ئاوی ئیفراز سێ پڕۆژەیەکمان ئامادە کرد و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ تەرخانکردنی بووجەیەک بۆ گۆڕینی بۆرییەکان، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە و تەنیا ڕێکارە ئیدارییەکان ماوە و دوای ئەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه