نزیکەی نۆ مانگ زیاتر دەبێت لایەنە سیاسیەکانی عێراق خەریکی مشتومڕوو دانوستانن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دوای جەژن جمووجۆڵێک ھەیە چوارچێوەی ھەماھەنگی و لایەنەکانیتر کاری جددی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بکەن.
٢ـی٧ـی٢٠٢٢ سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.
پەیوەست بەمە و جمووجۆڵەکانی پێکھێنانی حکوومەتی ئایندەی عێراق لە دوای جەژن، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “لە دوای کشانەوەی تەیاری سەدری ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە گۆڕەپانەکەن و ئەوان دەیانەوێت حکوومەت پێکبھێنن، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بڕیاریداوە بەژداری حکوومەت بکات لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژە نیشتیمانیەی کە دەیەوێت لەسەری رێکبکەون، پارتی مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق و تەوازنی کردۆتە بنەمایەک بۆ بەژداریکردن لەم حکوومەتە ئەم بابەتە لە دانوستانەکان باسبکاتەوە، ھەروەھا بابەتی مەلەفەکانیتری پەیوەست بە نێوان ھەرێم و بەغدا لەکاتی پێکھاتنی حکوومەت لەو مەلەفانە دەبن کە قسەی لەسەر دەکرێت لە رۆژی رێککەوتنی لایەنەکان.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: “بۆیە ئێستا لایەنی چوارچێوەی ھەمەھەنگی شاندی دانوستانکارییان دروستکردووە و خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری حکوومەتی داھاتوون، بەرنامەکەیان تەواو کردووە لەگەڵ لایەنەکاندا قسەی لەسەر دەکەن، ئەوکاتە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی لە دانیشتنەکانمان وتووێژ لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو ھەروەھا شێوازی حکوومەتەکە تا چەند دەتوانێ بڕوای بە فرەیی و بە حکوومەتێکی تەوافوق ھەبێ و ھەموان تیایدا بەژداربن، ئەمانە ئەو بابەتانەن کە باسی لێوەدەکرێت دوای جەژن بابەتی سیاسیی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەت دەبێت.
وەڵام بدەوه