بەرێزان زۆربەگرینگم زانی ئەم رونکردنەوەیە بلاوبکەمەوە ، سەرەتا لەلای من و هەموو ئەوانەی رۆشنبیری یاساییان هەیە روون و ئاشکرایە کە جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان کەمی کەیس لەگەل کەمی گەندەلی یاخود کەمی تاوانی گەندەلی ، هیچ کەس و دەسەلاتێك ناتوانێت بلێت گەندەلی نییە یاخود کەمە، من هەر قسەیەکم کردبێت لێی پەشیمان نیم ، بەلام بەداخەوە کەسانێك جا بەهەر هۆکارێك بێت شرۆڤەی دوور لە راستی بۆ قسەکانی ئێمە دەکەن.
خۆم یەکێك بووم لەو کەسانەی کە زۆر بەجدی هەولماندا بۆ ئەوەی ئەم دادگایە دابمەزرێت لە کوردستان ، لە پێناو دیتن و ئەنجامدانی دادگایکردن لە تەواوی داوایەکانی گەندەلی بەناوی ( دادگای تاوانی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەلی لە کوردستان) ، ئێستاش دوپاتی دەکەمەوە من هەر بەردەوامم لەسەر بۆچوونی خۆم بۆ گرینگی ئەم دادگایە ، بەلام بریاری کۆتایی لەلای ئەنجومەنی دادوەرییە ، ئەوان بریار لەو بارەیەوە دەدەن بەپێی پێویستی و ئامارەکان ئێمەش وەك دادوەر بریارەکانی سەرووی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
هەموو ئەوانەی لەگەل ئێمە کاردەکەن لە داواکاری گشتی و دەسپاکی و دادگا ، شاهێدن لە سەر چۆنیەتی کارکردنمان ، ئێستاش دوپاتی دەکەمەوە ، رێژەی کەیسەکانی گەندەلی کە لەدەستەی دەسپاکی و دادگا تۆمارکراون زۆر کەمن ، لە چاو زۆری گەندەلی و ئێمە پێمان باشە خەلك هەولبدات بۆ ئەوەی رێکارەکان وەربگیرێن.
لێرەوە دوپاتی دەکەمەوە ئەوەی باسم کردوە و لەم رونکردنەوەیە بۆ ئێوەی ئازیزیم شیکردەوە ، بۆچوونی تایبەتی خۆمە و لەهەر شوێنێك پێویست بێت دوپاتی دەکەمەوە ، بەلام ئەو کەس و لایەنانەی قسەی نەشیاویان کردووە بەرامبەرم ، هەر چەندە تاوانە بەلام لای من ئاساییە ، چونکە ئەوانیش کەسی منن و خوشك و برایی منن گەردەنیان ئازابێت ، کاری دادوەر وایە ئێمەش ئەم ئەرکەمان قبول کردوە ، بۆ ئەوەی لەم رێگەیەوە خزمەتی گەل و نیشتیمان بکەین.
حاکم نادر عبدالعزیز هەرکی
جێگری سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر و دادوەری لێکۆلینەوەی دەسپاکی هەولێر.
٦ی ٧ی ٢٠٢٢
وەڵام بدەوه