Kurdistan Press - بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی فەرەنسا دڵنیاییدا لە بەردەوامی ھاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی فەرەنسا دڵنیاییدا لە بەردەوامی ھاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی فەرەنسا دڵنیاییدا لە بەردەوامی ھاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی سێناتی فەرەنسای کرد و لەلایەن کریستیان کامبۆن، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی ئەو وڵاتە پێشوازی کران.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە ناوی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی گەل و حکوومەتی فەرەنسای کرد بۆ گەلی کوردستان بە گشتی و  ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی. 

سیوەیلی باسی لە بارودۆخی ئێستای عێراق و گرفتەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی فیدڕاڵی و نیگەرانیەکانی گەلی کوردستان بۆ بەڕێزیان کرد و دووپاتی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دەستووری دەکاتەوە.

کریستیان کامبۆن باسی لە سەردانەکانی خۆی کرد بۆ ھەرێمی کوردستان و گوتی، گەلی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خاوەنی کەلتوورێکی جوانی ئاشتیخوازانەن کە بووەتە جێگای دڵخۆشی دیموکراتیخوازان و مرۆڤدوستانی جیھان.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی فەرەنسا دڵنیاییدا لە بەردەوامی ھاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.

بەڕێز کامبۆن جەختی لە پەیوەستبوونی سیاسەتی فەرەنسا کردەووە بۆ بەدەستھێنانی ئارامی و گەشەسەندنی ئابووری و سیاسی لە عێراق و گەیشتن بە ڕێککەوتنی دەستووری نێوان بەغدا و ھەولێر کە دەبێتە بنەمای پێشکەوتن و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە و ناوچەکەش. 

لە درێژەی ئەو دیدارەدا رەوشی سیاسی ناوچەکە تاوتوێی کرا، ھۆشیار سیوەیلی باسی لە گرینگی ڕۆڵی فەرەنسا لە ناوچەکە کرد و داوای کرد پێویستە یەکێتی ئەوروپا ھاوکاری زیاتر پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاوارە و پەنابەران و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ حکوومەتەکانی ناوچەکە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بەسەر بەرزانە بگەڕێنەوە جێگای خۆیان و بەرپرسیارێتی پاراستنیان لە ئەستۆی حکوومەت بێت و چی دیکە ڕێگە نەدرێت گرووپە چەکدار و لە یاسا دەرچووەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم دووبارە بنیادنانەوەی ژیانێکی شایستە بۆیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا