ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەممووزی 2022، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئێرانی، یەکەم گەشتی نێوان ورمێ-هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند رێکارێکی یاسایی رێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نەدراوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە کە بە میدیاکانی راگەیاندووە، چوار رۆژە داوایان لە هێڵی ئاسمانیی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاریی تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان و ئەو بارەی هەڵگرتووە، بدات، وەک رێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە رەتی کردووەتەوە زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بدات، بۆیە رێگەیان بە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە نەداوە.
وەڵام بدەوه