Kurdistan Press - قوڵترین بیری ئاو کە قوڵیەکەی 670 مەترە لە پارێزگای ھەولێر کرایەوە. قوڵترین بیری ئاو کە قوڵیەکەی 670 مەترە لە پارێزگای ھەولێر کرایەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قوڵترین بیری ئاو کە قوڵیەکەی 670 مەترە لە پارێزگای ھەولێر کرایەوە.

بەئامادەبوونى پارێزگار و کونسڵى ئیمارات، لەناحییەى قوشتەپە قوڵترین بیرى ئاوى پاک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر کرایەوە

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.7.4، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد ئەلزاهرى، کونسڵى گشتیى ئیمارات لە هەولێر، لەڕێورەسمێکدا لەناحییەى قوشتەپە قوڵترین بیرى ئاوى پاک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر کرایەوە.

بیرەکە کە لەسەر ئەرکى مانگى سوورى ئیماراتى بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر لێدراوە بەقوڵترین بیر لەسنوورى پارێزگاى هەولێر هەژمار دەکرێت کە قوڵیەکەى 670 مەترە و پاڵپشتى 3 بیرى دیکەى دەکات و 500 ماڵ لەناوچەکە سودى لێوەردەگرن، لەرێورەسمى کردنەوەى بیرەکەدا کە هەریەک لە بەرێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و قائیمقامى قەزایی دەشتى هەولێر و بەرێوەبەرى ناحیەى قوشتەپە و بەڕێوەبەرى ئاوى دەوروبەر و بەرێوبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەوڵیر ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "سوپاسى کونسڵخانە و مانگى سوورى ئیماراتى دەکەین بەتایبەتى خودى کونسڵ کە بەرێزیان یەکێکە لەهاوکارەکانى پارێزگا بۆ هەموو ئەو پڕۆژانەى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و لەهەرێمى کوردستان ئەنجامدەدرێت".

هەروەها گوتیشى: "پارساڵ قوشتەپە یەکێک بوو لەوناوچانەى کەزۆرترین کاریگەرى ووشکەساڵى لەسەر بوو، بەڵام سوپاس بۆ هەموو ئەو تیمانەى کە بەپێى ئەو پلانانەى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆکانى دەوروبەر و ناحیە و قائمقامیەتى دەشتى هەولێر و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر دانران، توانرا زۆرترین پڕۆژە ئەنجامبدرێت کە خۆشبەختانە ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەى ووشکەساڵى هەیە بەڵام کەمترین کێشە لەناحییەى قوشتەپە هەیە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه