ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە ڕێژەی 2.4% بەرزببووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە بە 111 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 108 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاردا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 109دۆلار و 03 سەنت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 108 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
وەڵام بدەوه