Kurdistan Press - حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 318 ملیۆن دینار 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەكات حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 318 ملیۆن دینار 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 318 ملیۆن دینار 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەكات

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 318,293,000 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 13 پڕۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پڕۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

پڕۆژەكان:

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەیداوە.

- دروستكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی خەبات.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی گوڵان لە بنەسڵاوە.

- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گرد محەمەد.

- كڕینی ماتۆڕی غەتاس بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر.

- چاككردنەوەی كارەبا بۆ وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز/1

- كڕینی ڕوون و سیئویل و ئاوی ڕادێتەر و هایدرۆلیك بۆ ئامێر و موەلیدەكان.

- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی نیشتمان.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە ناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ژین لە دارەتوو.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی تەعجیل لە ناو بازاڕی باتە.

- دروستكردنی ئاوەڕۆی لە گەڕەكی سەفین لە پشت وەزارەتی پێشمەرگە.

- چاككردنەوەی تڕۆمپای بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز/2 لۆلیفت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه