Kurdistan Press - لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ پێنج ھەزار کەس دەستپێدەکات لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ پێنج ھەزار کەس دەستپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ پێنج ھەزار کەس دەستپێدەکات

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ پێنج ھەزار کەس دەستپێدەکات و تاوەکو یەک مانگ بەردەوام دەبێت و مووچەی ھیچیان لە ٣٥٠ ھەزار دینار کەمتر نابێت.

حوسێن حەمە کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لەمڕۆوە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات و تاوەکو یەک مانگیش بەردەوام دەبێت و دواتر سەیری فۆرمەکان دەکرێت و لەدوای ئەوەی بزانین چەند پڕۆژە لە شارەکان ھەیە کە پێویستی بەسەرپەرشتیارە و بەپێی فۆڕم و خاڵەکان و دواتر کە دیاریکران دەچنە خول و تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت و کێ لەو تاقیکردنەوانە دەربچێت خاڵەکانی زۆربوو ئەوان وەردەگیرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی: “ئەو کەسانە دەبنە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت و ئەوەش کارکردنەکە بەپێی گرێبەستێک دەبێت، کە وەزارەت ئامادەی کردووە کە مافی پڕۆژە و سەرپەرشتیاران دەستەبەر بکرێت، کە مووچەیان نابێت لە ٣٥٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت و ئەوەی دیکەش بەپێی بڕوانامە و پسپۆری و لێھاتووی مووچەیان بۆ دیاری دەکرێت.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە: “ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە پێویستە دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ یاخود فێتەرنەری بن، کە ئەوەش خزمەتێکی باش بە ھاووڵاتیان دەکرێت، چونکە ئەم فۆرمەی پڕدەکرێتەوە بەخۆڕایی دابەش دەکرێتە سەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی ھەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه