Kurdistan Press - وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگە ٣١ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیی بەنزین خەرج دەکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگە ٣١ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیی بەنزین خەرج دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگە ٣١ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیی بەنزین خەرج دەکات

وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و لە دوای ڕاسپاردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئەو بابەتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جگە لە کەمکردنەوەی ڕسووماتی هاوردە کردنی بەنزین و هاندانی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، ئێستاا بە دوو شێوازی ڕاستەوخۆ بەنزین بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابین دەکرێت.

بەنزینی ٦٩٠ دیناری

ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە پاڵاوگەی کار بەرهەم دەهێنرێت کە ئەوەش لەو بڕە نەوتەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینی دەکات کە ٢٥ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. نرخی ئەم بەنزینە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ١٠٥٠ دینارە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیداتە چەند کۆمپانیایەک بە نرخی ٦٢٠ دینار بۆ هەر لیترێک و ئەو کۆمپانیایانەش دەیدەنە بەنزیخانەکان بە نرخی ٦٧٠ دینار و بەنزینخانەکانیش بە نرخی ٦٩٠ دینار دەیدەنە هاووڵاتییان. کەواتە پاڵپشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هەر لیترێک بەنزین ٤٣٠ دینارە و مانگانە دەکاتە نزیکەی ٩ ملیۆن دۆلار.

بەنزینی ٨٠٠ دیناری

سەبارەت بە بەنزینی ٨٠٠ دینارییش، ڕۆژانە ٢ ملیۆن لیتر لەو جۆرەی بەنزین لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە بەرهەم دەهێنرێت و هەر لیترێکیش لەو بەنزینە ٧٥٠ دیناری بۆ کۆمپانیای ناوبراو تێ دەچێت و بە نرخی ٨٠٠ دینار دەدرێتە هاووڵاتییان. پاڵپشتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش بۆ هەر لیترێک لەم بەنزینە٥٣٠ دینارە و مانگانەش دەبێتە ٢٢ ملیۆن دۆلارە.

بەپێی داتاکانی مانگی ٥ و ٦ی ئەمساڵ، لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٣ ملیۆن لیتر بەنزین دابین دەکرێت، بەمەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگانە بە بڕی ٣١ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی لە نرخی بەنزین دەکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:

بەنزینی ٦٩٠ دیناری : مانگانە ٩ ملیۆن دۆلار

بەنزینی ٨٠٠ دیناری: مانگانە ٢٢ ملیۆن دۆلار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه