دەوڵەتی عێراق لەوەتەی دامەزراوە لە هیچ سەردەمێکدا دۆخێکی سەقامگیری درێژخایەنی بەخۆیەوە نەبینیوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی پشت ئەم دۆخە ناسەقامگیرە بە هەڵواسراوی هێشتنەوەی پرس و دۆزی رەوای کورد بووە.
دۆزی کوردیش ئەوەندەی پەیوەستە بە ماف و پرسی خاکەوە، پەیوەندی بەوەوە نەبووە کورد چەند و چ پلەو پۆست و بەرپرسیارەتی هەبووە لە بەغدا.
گەڕی دانوستانەکانی نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی بەغدا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولەوە تابەمڕۆ دەگات، هەمیشە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی پرسی کورد بووە لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و پلۆراڵی کراوەدا.
کەچی ئەوەی بە درێژایی مێژوو بە کورد رەوا بینراوە جگە لە چەند مافێکی سنووردارو بە یاسایی نەکراوو پێشێل کراو، بەردەوام مافە دەستووریەکانی کورد رووبەرووی پێشێل کاری و پاشگەزبوونەوەو سنووردار کردن بوونەتەوە.
دوای رووخانی بەعسیش گەرەنتی مانەوەی ئەم عێراقە بە یەکگرتووییەوە، بەند کراوە بە پابەند بوونی بەغدا بە سیستەمی فیدراڵی و کار کردن بۆ چەسپاندن و جێبەجێ کردنی مافە دەستووریەکانی کورد لە نێو قەوارەی دەوڵەتی عێراقدا.
وەڵام بدەوه