ئه‌نجوومه‌نی باڵای فتوا سه‌ر به یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به قوربانیكردنی له جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه و تێیدا چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئاژه‌ڵی قوربانی دیاری كرد.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فتوا له ڕوونكردنهوهكهدا ده‌ڵێت: قوربانیكردن یه‌كێكه له دروشمه ئاینییه پیرۆز و جوانه‌كان و سوننه‌تێكی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ره و له جه‌ژنی قورباندا خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌م دروشم و شه‌عیره جوان و گرینگه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون بڵاو بووه‌ته‌وه، به پێویستی ده‌زانین له‌به‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵك و ته‌ندروستییان كه یه‌كێكه له مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌م ڕوونكردنه‌وانه‌ی خواره‌وه بۆ موسڵمانان ڕابگه‌یه‌نین:-
1- ئه‌سڵ وایه كه ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا چ نه‌خۆشییه‌كه‌ی به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربێت یان به‌هۆی پشكنینه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
2- ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌ت بگه‌ڕێت.
3- پێویسته پابه‌ندبێت به ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به‌و بواره.
4- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌زری كردبوو، ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو بكاته قوربانی، دواتر هه‌مان ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆش كه‌وت، ده‌بێ بیگۆڕی به ئاژه‌ڵێكی چاكتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له شار و شوێنێكی دیكه‌ش ده‌ستی بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانییه‌كه‌ی دروست بێت و هه‌م گۆشتی نه‌خۆش ده‌رخواردی موسڵمانان نه‌دات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی زیانگه‌یاندن پێیان كه ئه‌مه‌ش تاوانه به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (لا ضرر ولا ضرار).
وەڵام بدەوه