KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ هەینی (17ـی ئایاری 2024) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا دەسگیرکردنی تیرۆریستێک بە ناوی سوقرات خەلیل ئیسماعیل، ناسراو بە "عەبدوڵڵا ئەلتەفخیخ" رایدەگەیەنێت و، تیرۆریستەکە لە ساڵی 2013ـەوە پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گەورە تیرۆریستەکە لە بەشی بۆمبڕێژکردن کاری کردووە رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە داگیرکردنی شاری مووسڵ لە حوزەیرانی ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە.

تیرۆریستەکە لەنێو ڕێکخراوەکەدا چەندین پلەی ئەمیری هەبووە، تا ساڵی 2017 لە شاری مووسڵ بووە، بەشداریی لە تەواوی شەڕەکانی داعش کردووە بۆ بەرگریکردن لە مووسڵ، دواتر ڕۆیشتووەتەوە بۆ سووریا لەوێ لەلایەن حاجی عەبدوڵڵا (ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی، خەلیفەی پێشووتری داعش) چەندین ئەرکی ئەمنیی پێ سپێدراوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت: تیرۆریستەکە ساڵی 2018 بە فەرمانی خەلیفەی داعش بە پاسپۆرتی فەرمیی و بە ناوی (عەمار حازم محەممەد) کە ناوێکی ساختە بوو گەڕاوەتەوە مووسڵ و لەوێدا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری داعشی لە مەدینە قەدیمەی شارەکە دەرهێناوە گەیاندووتییە دەست قیاداتی داعش.

هاوکات باس لەوەش دەکات، سوقرات پاش ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆرستی چوو بۆ تورکیا بۆ ماوەی 5 ساڵی لە وڵاتەکە ژیا، پاشان بڕیاریدا بێت بۆ باکووری هەرێمی کوردستان، کاتێ هات بۆ هەرێمەکە بە ناسنامە و پاسپۆرتی ساختەوە لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیر کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه