وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریارەکی گرنگی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
بەپێی گشتاندنێکی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (کوردستان پرێس) گەیشتووە و تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کەوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکان ئاراستەی وەزارەتتان بکرێت، دواتر لە رێگەی وەزارەتتان لەماوەی 10 رۆژ لە کۆتایی هەموو مانگێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، بەڕێوەبەرایەتی نامەڵبەندی بکرێت.
هەروەها لە گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش خراوەتە روو کە لەکاتی پابەندنەبوونیان پێشینەی مانگانەیان رادەگیرێت.
وەڵام بدەوه