گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 سەبارەت بە داشکردنی مووچەی ئەم مانگە بەر لە جەژن ڕایگەیاند، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە دەستنیشان بکات.
جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە داهاتی بەردەست پێشینە بۆ دابەشکردنی مووچەیە، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوە داوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە دابەشکردنی مووچە پەیوەستە بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چاوەڕێی ئەو وەزارەتە دەکەن بۆ دیاریکردنی کاتی دابەشکردنی مووچە.
وەڵام بدەوه