کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 جەختی کردۆتەوە کە لە کێڵگەی کۆرمۆر پڕۆسەی بەرهەمهێنان بەئاسایی و بەبێ پچڕان بەردەوامە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەی کە لە 22ـی 06ـی 2022 دوو مووشەک لە ناوچەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کەوتنەخوارەوە، هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
ڕاشیگەیاند: پڕۆسەی بەرهەمهێنان بەئاسایی و بەبێ هیچ پچڕانێک بەردەوامە، تەنیا کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.
کۆمپانیاکە جەختیشی کردۆتەوە کە کۆمپانیاکە هەماهەنگی ڕاستەوخۆی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ حکوومەتی عێراق پاڵپشتییەکی بەهێزیان بۆ کۆمپانیاکە نیشان داوە.
داناغاز لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری پێویستی بۆ تووندکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە کۆرمۆر گرتووەتەبەر، لەوانەش ناردنی هێزی زیاتر بۆ پاراستنی ئەو شوێنانە.
وەڵام بدەوه