Kurdistan Press - رگەیاندراوێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە رگەیاندراوێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رگەیاندراوێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە

‎پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە ڕێی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكەوە مەترسی لافاویان لەسەر شارەكە كەم كردووەتەوە، بەهۆی بارانی بەهارەشەوە ناتوانرێت بە وردی پێشبینی بڕی باران بكرێت.

‎ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی نیسان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕای گەیاند، بە هۆی كاریگەری گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و بارانی بەهارەوە، ناتوانرێت بە وردی پێشبینی بڕی باران بكرێت، هەروەها بە پێی پێشبینی كەشوهەوا نەدەبوو ئەو بارانە ببارییایە كە (ئەمشەو) باری.

‎زیاتر گوتی، دوێنێش شەویش زیاتر لە 37 ملیم باران بارانباری، كەچی پێشبینی 12 ملیم هەبوو، هەروەها ئەو پرۆژانەی وەك دروستكردنی ئاوەڕۆ و پۆندەكان و كردنەوەی ڕێڕەوە سروشتییەكان ئەنجام دراون، كاریگەرییان لەسەر كەمكردنەوەی مەترسی لافاو لەسەر هەولێر هەبووە.

‎خۆشناو زیاتر روونی كردەوە، لە 17/12/2021 بە دوو سەعات و 10 خولەك، 17 ملیم بارانباری و 10 كەس گیانیان لە دەست دا، بەڵام دوێنێ شەو 37 ملیم باری و هیچ ڕووداوێكی نەخوازراوی لێ نەكەوتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا