وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماده‌كاری بۆ ناردنی لیستی مووچه‌ی وانه‌بێژان بۆ حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كرێ تا وه‌كوو گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی مووچه‌كانیان بدرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/4/2024. ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەستبوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاڕاستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت و داوای تەرخانی دارایی لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچەخۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.
وه‌زیری په‌روه‌رده، ڕایگه‌یاندووه: داوا لە هەموولایەکیش دەکەین پاڵپشتیی ئەم هەنگاوەی حکوومەت بن و لەم بارەیەوە حکوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ بکات، لە ڕۆژی سێشەممە 16/4/2024، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانه‌وه ئاڕاستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
وەڵام بدەوه