لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە.
بەهۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بەمەبەستی گەشت وسەیران کردن سەردانی سەیرانگاکان وشوێنەگەشتیاریەکان بکەن ، بۆیە لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو ڕیکخستنی هاتووچۆ ئەوا بڕیار درا بەقەدەغە کردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەوڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر
وەڵام بدەوه