کەمێک پێش ئێستا جارێکی دیکە بە مووشەک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، دەگوترێت 4 مووشەک ئاراستەی کێڵگەکە کراوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022 بۆ سێیەمجار هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و زەنگی ئاگادار کردنەوە لێ درا.
هەر بەپێی زانیارییەکان بە 4 مووشەک کێڵگەی کۆرمۆر لەنێو کۆمپانیای دانا غاز و ھیلالی ئیماراتی لە چەمچەماڵ کراوەتە ئامانج.
ئەم هێرشە سێیەمین هێرشە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو کە بە مووشەک دەکرێتە سەر ئەو کێڵگەیە.
وەڵام بدەوه