له‌باره‌ی بەشدارینەکردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، ئێمه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ین كه به سیسته‌مێكی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ناده‌ستووری به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان سه‌پێندراوه.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پارتی پێشڕه‌وی داهێنانی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و تاوەكو ئێستا له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریمان كردووه و پارتی هێزی یەکەمی کوردستانیشە.
هێمن هه‌ورامی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پارتی بۆیه هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه رێككه‌وتنێكی سیاسی و ئیداریمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، یاسای دادگای باڵای فیدراڵی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌پێی مادده‌ی 92ـی ده‌ستوور دادگای باڵای فیدراڵی دروست ببێت.
هه‌ورامی هه‌روه‌ها گوتیشی: "بڕیاره‌كه‌ی پارتی بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه هه‌ڵه ده‌ستوورییه‌یه كه عێراقی له فره پێكهاته‌وه بۆ تاك پێكهاته بردووه".
روونیشیكرده‌وه، له چوار ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی وه‌ستاوینه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین په‌رله‌مانی كوردستان درێژه به‌كاره‌كانی بدات، به‌ڵام هاوبه‌شه‌كانی ئێمه نه‌یانده‌ویست هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ته‌شریعی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانمان جیاوازیمان له دیدگای ستراتیژی بۆ تێڕوانین له‌باره‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. گوتیشی: "پارتی خاوه‌ن قه‌زییه و مێژووه و باوه‌ڕی به گه‌لی كوردستان هه‌یه، كاتێك پارتی داوای هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد، خه‌ڵك شتی ئاودیوی ئه‌ودیو ده‌كرد".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت، ئه‌گەر‌ر پارتی له هه‌ڵبژاردن بترسابایه، ده‌بوایه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی خراپ بوایه، پارتی له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هێزی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر بووه، تا ئاستی ئه‌وه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنه ئۆرگانییه‌كانی قوتابییان و سه‌ندیكاكان یه‌كه‌می بێ ركابه‌ره.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، به گوێره‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 2021، پارتی 44 كورسی و یه‌كێتی نیشتمانی 21 كورسی و نه‌وه‌ی نوێش 18 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هێمن هه‌ورامی باسی له‌وه‌شكرد، پارتی هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خستووه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی حزب، هه‌میشه غه‌درمان له پێگه و كوورسییه‌كانی خۆمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌بێت.
هۆشداریشیدا، كه كه‌س ناتوانێت زه‌ڕبه له پارتی بدات، پارتی ئه‌گه‌ر بشكه‌وێت، باش هه‌ڵده‌ستێته‌وه، 77 ساڵه به پێوه‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پارتی بشكێنێت با ئه‌و پرسه له خه‌یاڵی خۆی ده‌ربهێنێت، هه‌روه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی گوتی: پارتی داربه‌ڕووه‌كه‌ی كوردستانه.
هه‌ورامی هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی كرد، كه كه‌یسی هه‌ڵبژاردنی برده دادگای فیدراڵی، كه خۆی باش ده‌زانێت دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه".
دووپاتیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت ئه‌وه بزانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و سكاڵایه‌ی یه‌كێتی بردییه به‌غدا، كاتێك به‌غدا بۆ شكاندنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نازانێت ئه‌وه پارتییه یاخوود یه‌كێتییه، بینرا له‌میانه‌ی تانه‌كه داوا نه‌كراوه كوورسی كۆتاكان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له به‌غدا به فرسه‌تییان زانی و بۆ لێدانی پێكه‌وه ژیان ئه‌وه‌شیان بۆ زیادكرد.
مەکتەبی سیاسیی پارتی ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین کە بە نایاسایی و نادەستووری بەڕێوە بچێت.
دوای بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی لەبارەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هۆکارەکانیش بۆ کوردستانیان و عێراقییەکانیش روونە.
وەڵام بدەوه