ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی كوردستان، ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ دیاری كرد، به‌م جۆره‌یه:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به لایه‌نی كه‌م (2500) دوو هه‌زار و پێنجسه‌د دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (2,100,000) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك (2,100,000 دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی)هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، واجبه به ڕێژه‌ی (%2.5) سه‌دا دوو و نیو واته بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.
وەڵام بدەوه