Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەکرێت دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان کراوە و بەردەوام دەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: دوێنێ سێشەممە، لە دهۆک دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەتی مانگی ڕەمەزان کراوە.

ئاماژەی بەوش دا: "بەشەخۆراکی ڕەمەزان ڕۆژی پێنجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەولێر و سلێمانی دابەش دەکرێت و دابەشکردنەکەش بەردەوام دەبێت، تاوەکوو دەگاتە دەستی هەموو هاووڵاتییان.

نەوزاد شێخ کامیل ئاشکراشی کرد: بەشەخۆراكەکە لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج، نیسك و ئارینۆک پێکهاتووە، بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانیش هەریەكە لە نیشاستە، مەعکەرۆنی، ئاردی سفر و شەعریەی لەگەڵدا دابەش دەکرێت، وێڕای ئەوەی بەشەئاردیش دەستی پێکردووە.

جەختی کردەوە: "فەرمانگەکانمان بەردەوام کاریان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزان خۆراکەکە دابەش بکرێت، بۆ ئەوەی هاوکار بین بۆ دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان له مانگی ڕەمەزاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه