Kurdistan Press - ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویەک لەبەردەم عێراق ناھێلێت ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویەک لەبەردەم عێراق ناھێلێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویەک لەبەردەم عێراق ناھێلێت

دكتۆر فازڵ نەبی كە پێشتر لە حكوومەتی عێراق بریكاری وەزارەتی دارایی بوو، رای گەیاند پێویستە عێراق مانگانە بێ گرف مووچەی فەرمانبەران رەوان بكات و ئەوەی ئێستەیش دەكرێت بیانوو گرتنە بە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لاوازی بكەن و راشی گەیاند كە كوردستان پڕۆژەی "هەژماری من"ی هەیە كە ئیتر هیچ بیانوویەك لەبەردەم عێراق ناهێڵێت. 

ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئاداری 2024، دکتۆر فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیاند، پلانێکی لەمێژە ھەیە بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن، ئەوەی ئێستا لە بابەتی مووچەدا ھەیە بەشێکە لەو پلانە ئەگەرنا مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران بە ھیچ شێوەیەک پێویستی بە لیستی مووچە نەدەکرد، ئێستا ئەوەی ناردوویانە لە ٦١٨ملیاریش کەمترە و نزیکەی ٥٦٠ملیار دینارە، بۆیە ئەوە ھەموو کێشە دروستکردنە بۆ ھەرێمی کوردستان.

دكتۆر فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەیش كرد،  باشترین شت ئەوەیە پێویستە لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان بە یەک دەنگ بەرانبەر بڕیارەکانی دژی ھەرێمی کوردستان دەدرێن بوەستنەوە و مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ڕەوانە بکەن و چیتر گرفتمان بۆ دروست نەکەن، چونکە بەردەوام بیانووی تازە بە ھەرێمی کوردستان دەگرن.

ئەوەیشی گوت،  لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ھەژماری من ھەیە، پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و لەخزمەت فەرمانبەران دایە و پێویست ناکات بیانوو بە ھەرێمی کوردستان بگرن، بۆیە ئەوەی ھەیە بیانوو بە ھەرێم گرتنە ئەگەر نا پڕۆژەکە زۆر باش و لە جێگەی خۆیەتی.

ئەو قسانەی دكتۆر فازڵ نەبی لەكاتێكدایە لە روونكردنەوەیەكی فەرمیدا، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئەو مووچەی كە دارایی عێراق بڕیاری لێداوە تەنیا %51ی مووچەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه