Kurdistan Press - بەهارێکی ڕاستەقینەیی و پڕ باراناوی و تەڕ بەڕێوەیه بەهارێکی ڕاستەقینەیی و پڕ باراناوی و تەڕ بەڕێوەیه | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهارێکی ڕاستەقینەیی و پڕ باراناوی و تەڕ بەڕێوەیه

بەهارێکی ڕاستەقینەیی و پڕ باراناوی و تەڕ بەڕێوەیه  .

وەک پێشتریش ئاماژەمان پێیدا ، کەمانگی سێ نیوەی دووەمی زۆر باش دەبێت و تەواو تەڕی پێوە دیارە بارانی زۆرباشی تێدا دەبن ئەمە بۆ نیوەی دووەمی ئەم مانگە واتا بۆ مەودای ناوەڕاستی مانگ بۆ کۆتایی مانگ بەرەو جێگیر بوونەو ئەم ئاماژەیە تەواو دەرکەوتووە وە بەپێی لێکدانەوەکانمان مانگی چوار لەسێ ش باشترە و پێنجیش زۆر لەئاسایی مانگانەی خۆی باشتره و سەروی نۆڕماڵ دەبێت باران تێیدا ،

لەبەشێکی مەوداکانی بەهاردا بەهۆی هاتنی شێی مەداری لەناوچەی کەمەرەیەوە بۆ سەر دەریای سورو نیمچە دورگەی عەرەبی و ناوچەکە ئەویش لەئەنجامی هاتنی شێی خۆرئاوای زەریای هیندی  و باشوری زەریای ئەتڵەسی  بۆ سەر ناوچەی کەمەرەیی ؛ ناوچەیی کەمەرەیی خۆی شێدارەو بەهاتنو هەڵکشانی ئەو شێیە بۆ سەری ئەوەندەی تر شێدارتر دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی بەشێکی ئەو شێیە چالاک بێت بەڕووی دەریای سورو ناوچەکەو دەوروبەری بەمەش شەپۆلی دەریای سور ماوە ماوە لەناو بەهاردا چالاک دەبن هەروەها دەریای ناوەڕاستیش ئەکتیڤەو گەرمەو ئەویش شەپۆلەکانی چالاک دەبن کاریگەری دەبێت لەسەر ئەویش خۆشی دەریایەکە بوون بەهەڵمی زۆرە بەدرێژایی وەرزه کانی دابارینی ساڵ ئامادەیە بۆ ناردنی شەپۆلەکان زۆر کەم سارد بوونەوەی تێدا ڕوودەدات لەبەر زۆری بوونی بوون بە هەڵم تێیدا ،

نەخشەی دانراویش دەزگای کەشناسی ئوستراڵیە ئاماژە بە کەشێکی باڵادەستی تەڕو باراناوی دەکات بۆ وەرزی بەهار دور لەمەترسی وشکی بۆ هەموو هەرێم و گەرمیان تەنانەت عێراق و سعودیەو ئێرانو تورکیاو وڵاتانی بیلاد شامیش.

شەپۆلە بارانە بەهێزەکەی باسمان کرد بەزۆری و بە گشتی دەکەوێتە هەفتەی ترەوە بەرەو جێگیر بوونەو چەند ڕۆژی داهاتوو زانیاری تەواوی لەسەر دەخەینە ڕوو ان شاءاللە ...

واللەاعلم

کەش و هەوا #شاڵاوهیدایەت

12 - 3 - 2024 ز

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه