مه‌ریوان قه‌ره‌نی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، داوا ده‌كات دادوه‌ره كورده‌كه‌ی تری دادگای فیدراڵ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ عه‌بدولڕه‌حمان زێباری دادوه‌ری ئه‌ندام له دادگای فیدراڵ، كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، دادوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سلێمان زێباری بڕیاره دروسته‌كه‌ی دا، "هیوادارین دادوه‌ره كورده‌كه‌ی تریش هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت"
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كۆمه‌ڵێك هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه دادگای فیدراڵیی عێراق، له‌و بنه‌مایانه لای داوه كه له پێناویدا دامه‌زراوه، چیتر ئه‌و دادگایه، دادگایه‌ك نییه كه چاودێریی ده‌ستووریبوونی یاسا و بڕیاره‌كان بكات، به‌ڵكو خۆی به ناوی ته‌فسیركردنی ده‌قه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه، هاتووه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان و له قازانجی مه‌ركه‌زییه‌تی عێراق هه‌موار ده‌كاته‌وه.
قه‌ره‌نی باسی له‌وه‌یش كردووه كه دادگاكه هیچ بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رناكات، به‌ڵكو هه‌موو بڕیاره‌كانی به ئامانجی بچووككردنه‌وه و له‌قاوغدانی هه‌رێم و به‌هێزكردنی مه‌ركه‌زییه‌تی عێراقێك ده‌رده‌كات، كه خۆی گیرۆده‌ی كه‌وتنه ژێر هه‌ژموونی خه‌ڵكی تره و ئه‌م دوو دادوه‌ره كورده‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌و دادگایه دانراون كه نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كاتێك ئه‌وان ناتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن، كه‌واته بۆچی له دادگاكه بمێننه‌وه؟
وەڵام بدەوه