Kurdistan Press - لە مانگی ڕەمەزان دا چەند ڕۆژ پشوو دەبێت؟ لە مانگی ڕەمەزان دا چەند ڕۆژ پشوو دەبێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە مانگی ڕەمەزان دا چەند ڕۆژ پشوو دەبێت؟

فەرمانبەران یازدە رۆژ لە مانگی رەمەزان لە ماڵەوە دەبن ناچنە دەوام. بەپێی رۆژژمێری پشووەكانی حكوومەتی هەرێم، 11ی مانگی ئادار بەهۆی یادی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 پشووە و دەكەوێتە رۆژی دووشەممە، لەلایەكی تریشەوە  14ی ئادار كە دەكەوێتە رۆژی پێنجشەمی مانگی داهاتوو، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمرەوە پشووی فەرمییە. 

یەكەم رۆژی جەژنی نەتەوەیی "نەورۆز" دەكەوێتە رۆژی پێنجشەم، بەم هۆیەوە تەنیا یەك رۆژی جەژنەكە بەر پشوو دەكەوێت سەبارەت بە رۆژانی دەوامی ئاسایی و هەینی و شەموویش كە دووەم و سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆزن، خۆی پشووی ئاسایی هەفتانەیە.

لە لایەكی تریشەوە چوار جار هەینی و چوار جاریش رۆژی شەمە، كە پشووی ئاسایی هەفتانەن دەكەوێتە ناو مانگی رەمەزان و بەم هۆیەیشەوە هەشت رۆژ پشووی ئاسایی مانگانە دەكەوێتە ناو مانگەكە.

دەرئەنجام: هەشت رۆژی پشووە ئاساییەکانی هەفتانە (هەینی و شەمە) و سێ رۆژیش پشووەکانی تری ساڵانە کە لەلایەن رۆژژمێری حکوومەتەوە ئاماژەی پێکراوە، کەواتە لە کۆی گشتی 29 یا 30 رۆژی رەمەزاندا، فەرمانبەران 11 رۆژ لە پشووی فەرمیدا دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه