Kurdistan Press - تۆمەتباری ئاگرەکەی ھەولێر دەستگیرکرا تۆمەتباری ئاگرەکەی ھەولێر دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تۆمەتباری ئاگرەکەی ھەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/٠٣/٠٩  ئاگرێک کەوتەوە  لە کۆگای کۆمپانیای (دیکۆراس) لەناوچەی پیشەسازی باکوری شاری هەولێر ،بوە هۆی  زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی و سوتانی تەواوی کۆگاکە،دوای ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری سوتانی ئەم کۆگایە شۆرتی کارەبا نەبوەو بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە ،

دوای بەدواداچونی وردو زیاتری تیمەکانمان توانیمان ناسنامەی ئەوکەسە ئاشکرا بکەین کە هەڵساوە بەسوتاندی ئەم کۆگایە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ف ، ح ، ع ) مان دەستگیر کرد ، تۆمەتباری ناو هاتو لە لێکۆڵێنەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کەهەمێشە هاوکارو هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا