لە رۆژی جلوبەرگی کوردیدا سەردانێکی پانتای دنیای بێ مۆڵەت و بێ دەرگاوپەنجەرەو دەرگەوان و شوان و گاوانی تۆڕە ناکۆمەڵایەتیە کۆمەڵ شێوێنەکانم کرد، بینیم ھەر کوردەو بە بە زمانی کوردی و جلی کوردیەوە جنێو بە کورد دەدات و سوکایەتی بە ھێماکانی نیشتیمان و ئەویترەوە دەکات.
ھەروەک لەسەردەمی بەعسیشدا چارەگە ملیۆن جاش و جاشولکەی کل بڕاوی کورتان کراویش، ببوونە کەواسووری بەعس و لە پاڵ دوژمنانی کوردەوە و بە جل و بەرگ و جامانەی رەسەنی کوردیەوە ھەتکی گشت بەھا نیشتیمانی و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کوردیان دەکرد.
وەڵام بدەوه