كەمێك پێش ئێستا (یەكشەممە 10/3/2024)، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا: "سبەی دووشەممە 11/3/2024، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، پشووەکە لە ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕوونیشی كردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە 12/3/2024، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
وەڵام بدەوه