Kurdistan Press - ھاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە ھاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

هاووڵاتییان لەبارەی بەشەخۆراك ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراكی هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ‌ و سەرجەم مادەكانی لەگەڵدایە.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی ئادار، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێردا هاتووە، بە مەبەستی دابەشكردنی بەشەخۆراكێكی نوێ كـــە  سەبەتەی (وەجبە)ی دووەمی ساڵی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، ئاگاداری ئەو بریكارانە دەكاتەوە ئەمڕۆ سەردانی بكەن بەمەبەستی بردنی لیست.

باس لەوەش كراوە، بــۆ زانیاریی هەمـوو لایەك بەشەخـۆراكی سەبـەتـەی دووەمی ساڵـی 2024  لــەســەر لیستـی بریكاری  مانگی ۳ / ٢٠٢٤ دەدرێت.

ئەوەیش هاتووە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، بریكار دەبێت بە ڤیزەكارت پارەكە بدات، چیتر پارە بە كاش وەرناگیرێت . 

 بەشەخۆراكی وەجبەی دووەم پێكهاتووە لە :

١- زەیت، یەك لیتر ( ٩٢٠ گرام ) 

٢- دۆشاوی تەماتە، یەك قووتی بچووك ( ٤٠٠ گرام )

۳- شەكر، یەك كیلۆ . 

٤- نیسك، 500 گرام.  

٥- ئارینۆك، 500 گرام.

٦- برنج، سێ كیلۆ . 

بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێكهاتووە لە:

١- ئاردی سفر  بۆ هەر نەفەرێك، یەك كیلۆ . 

۲- شەعریە بۆ هەر خێزانێك، یەك كیلۆ . 

۳- نیشاستە بۆ هەر خێزانێك، یەك كیلۆ . 

٤- مەعكەڕۆنی بۆ هەر خێزانێك، 500 گرام

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه