Kurdistan Press - شەپۆلێکی زۆر بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی زۆر بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی زۆر بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئەمشەو شەممە 9/3/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەنتەرری کەشناسی ئەورووپی ECMWF لە نێوان 16/3/2024، بۆ 20/3/2024، لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پەستان لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور و هاتنی بڕی شێی پێویست لە زەریای هیندییەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکەی بەهێز ڕوو لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەشی خستووەتە روو: "شەپۆلەکە ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربووە بە سنووری پارێزگای کەرکووکیشەوە، ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن کە شەپۆلەکە زۆربەهێزە، پێشبینی بارانبارینی زۆرباش بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بێ جیاوازی، تەنانەت لە هەندێک ناوچه مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە بەهۆی زۆری بارانی بەلێزمەوە."

هەروەها روونیشی کردووەتەوە کە لەڕۆژی سێشەممەوە بەرزە پەستانێک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە تاوەکوو ڕۆژی هەینی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه