ڕاگەێندراوێک لەلیژنەی باڵای بینینی مانگ لەھەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وازارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، کەئێوارەی سبەی یەکشەممە ١٠⁄ ٣⁄ ٢٠٢٤، کاتژمێر (٥⁄٣٠ ) ئێوارە، لێژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەچەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێڕی بینینی مانگ دەکەن و لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعیەکان بڕیاری لەسەر دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدات .
وەڵام بدەوه