شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین بۆ شەممەو یەکشەممە 9 و 10 ی 3 ی 2024 ز هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز کاریگەری بەپلەی یەکەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەبێت بەپلەی دووەم ناوچە نیمچە شاخاویەکان بەپلەی سێیەم ناوچە گەرمەسێریەکان لەزۆرینەی ناوچەکان ڕێژەو بڕی بارانەکە مام ناوەند بۆ باشە جگە لەهەندێ ناوچە کە بڕی بارانەکە کەمە تایبەت بۆ سنوری کەلارو کفری و خانەقین و بەشێکی سنوری کەرکوک ان شاءاللە بۆ ئەو ناوچانەش لەپێشبینی باشتر دەبێت ، هەروەها ئەگەری بەفر بارین هەیە لە بەرزی 1500 مەترو بۆ سەرەوە لەئاست ڕووی دەریاوە لەگەڵ ڕودانی هەورە بروسکە بۆ ناوچە جیا جیاکانو تەرزەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەسەر هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرما بەڕێژەی2 °تر دادەبەزن و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەمام ناوەندی ....
لەدووشەممەوە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن کەشو هەوا سەقامگیر بوون بەخۆوە دەبینێ بەڵام بۆ دواترو تایبەت ناوەڕاستی مانگو بۆ سەرەوە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێز و گشتگیر هەیە بەگشتی نێوان ناوەڕاستی مانگ بۆ کۆتایی مانگ باش دیارەو تەڕ دەبێت هەروەها ڕەمەزانیشی تەڕ ی و کەشی داباراناوی تێیدا باڵادەستە سه رماشی تێدایە ،
مانگی چوار زۆر لەسێش باشتر دەبێت پێنجیش بەنسبەت مانگانەی خۆی باشترە ان شاءاللە
#شاڵاوهیدایەت
وەڵام بدەوه