Kurdistan Press - لە ھێرشکدا سەد قوربانی لێکەوتەوە لە ھێرشکدا سەد قوربانی لێکەوتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ھێرشکدا سەد قوربانی لێکەوتەوە

راپۆرتەكانی هەواڵ باسی دەست پێكردنەوەی جموجۆڵەكانی رێكخراوی داعش لە چەند ناوچەیەكی سووریا و عێراق دەكەن، ئەگەرچی حكوومەتی ئەو دوو وڵاتە نكووڵی لەوە دەكەن، بەڵام پاشماوەی چەكدارانی ئەو رێكخراوە لە ناوچە دوورەدەست و چۆڵەوانییەكان هەن و هەموو هەلێك دەقۆزنەوە بۆ هێرشكردن و سەلماندنی مانەوەیان، لە دەشتی باشووری پارێزگەی دێرزوور لە سووریا بەهۆی هێرشێكی داعش بۆ سەر ئەوانەی دۆمەلان كۆ دەكەنەوە، دەیان كەس كوژران و رفێنران.

وەك روانگەی مافی مرۆڤی سووریا باسی كردووە، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر كاروانێكی ئۆتۆمبێلی ژمارەیەك هاووڵاتی و شەبیحەی سووریا لە دەشتی باشووری پارێزگەی دێرزوور، كە خەریكی كۆكردنەوەی دۆمەڵان بوون و ئەوان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆ دران و تەقەیان لێ كراوە، بەو هۆیەشەوە 18یان كوژراون 16 بریندارن و زیاتر لە 50یان ونن و چارەنووسیان دیار نییە، جیا لە سووتاندنی 12 ئۆتۆمبێل. 

سەرچاوەیەكی تر لەبارەی رووداوەكەوە گوتی، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر كاروانێكی ئۆتۆمبێل كە ژمارەیەكی زۆر كرێكاری تیادا بووە و بە سەرپەرشتی شەبیحەكانی سووریا بۆ كۆكردنەوەی دۆمەڵان لە بیابانی باشووری دێرزوور دەچوون، بەو هۆیەوە زیاتر لە 40یان كوژراون، كە كرێكاری ژن و منداڵیان تیادا بووە، هەروەها 13 ئۆتۆمبێل سووتاون.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا