Kurdistan Press - بازاڕی ھەرێمی کوردستان بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ بازاڕی ھەرێمی کوردستان بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بازاڕی ھەرێمی کوردستان بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ

 

 گەیشت: 

بەھۆی بڕیارێکی حکومەتەوە بازاڕی ھەرێمی کوردستان بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە چەند مانگی داهاتوودا بازاڕی ھەرێمی کوردستان بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ.

یاسین مەحمود، گوتەبێژ یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان  ڕاگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کاریگەریی لەسەر بازاڕ دەبێت و لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو کاریگەرییانە دەردەکەون و بازاڕی وەبەرھێنەران لە بواری نیشتەجێبووندا گەشە دەکات، چونکە لە ساڵانی ڕابردوو مۆڵەت بە زۆر پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە لە بواری نێشتەجێبوون و پێویستی بە پێداچوونەوەیە.

گوتیشی: "دوای بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتەکان حکوومەت بەبواری نیشتەجێبووندا دەچێتەوە و بە ئاراستەی بەرژەوەندی ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت و چینی ھەژار، چونکە زۆربەی ئەو یەکانەی ساڵانی ڕابردوو دروستکراون خەڵکی ھەژار لێیان سوودمەند نەبووە.

هەروەها گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرھێنەران ئەوەشی خستووەتە روو: "بەھۆی زۆری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و بێ بازاڕی و خراپی کوالێتی یەکەکان کاریگەرییان کردبووە سەر ئەو پڕۆژانە و مەتری یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان زۆر ھەرزانتر بوو لە ھەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق، پێموابێت ڕاگرتنی مۆڵەت و پێداچوونەوە بە پڕۆژەکان کارێکی باشە و کەرتی خانووبەرە بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه