سه‌عد عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسییه له (فه‌یسبووك) سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌فته‌ی داهاتووی عێراق بڵاوی كرده‌وه: سبه‌ی هه‌ینی خێرایی با له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق خێراتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕۆژانی شه‌موو و یه‌كشه‌می داهاتووش پله‌كانی گه‌رما ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی هه‌فته پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زنه‌وه و كه‌مێك دێنه خواره‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: پێشبینی ده‌كرێ له ڕۆژی شه‌مووی داهاتوودا له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و نه‌ینه‌وا نمه‌بارانی پچڕپچڕ ببارێت.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا و چینه‌كانی ئاسمان و هه‌ڵكردنی با، ڕه‌نگه بارانبارینه‌كه كه‌م بێت و ته‌نیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بارانی پچڕپچڕ ببارێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕه‌نگه هه‌ر له ڕۆژی شه‌مووی داهاتووه‌وه له هه‌ندێ پارێزگای ناوه‌ڕاستی عێراق تۆز و خۆڵیش هه‌ڵبكات به‌تایبه‌تیش له شه‌وه‌كه‌یدا.
وەڵام بدەوه