ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی ...
دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاوكراوەتەوه گوایە شارەوانیمان پارچە زەویەکی سەوزایی دابەش کردووە.
لێرەوە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنین سەرلەبەری ئەم هەواڵ و زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و ئەو زەوییەی ئەو كهسه باسی دەکات، زەوییەکی نیشتەجێی هاووڵاتیان بووە و لەناو بلۆکێکی نیشتەجێ، هەروەها وێنەی تۆماریان بەناوی هاووڵاتیان خۆیان بووە و بڕیاری دادگایان ههبووه و لەلایەن هاوڵاتیانی دەوروبەری زێدەڕۆیی کراوەتە سەر، بۆیە هەموو ئەو زانیارییە چەواشەکاریە ڕەت دەکەینەوە و پێویست بوو ئەو بەڕێزە وردتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم بابەتە کردبا بە بەڵگەو دیکیۆمێنت قسەکانی پشتڕاست کردبایەوە نەوەک تاکلایەنە هەواڵ و زانیاریی نادروست و هەڵە بڵاو بكاتەوه .
لێرەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان ڕادەگەیەنین سەرۆکایەتیی شارەوانیمان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پرۆسەى ئاوەدانیی شەکرەشار و دانیشتوانەکەی .
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر
2/3/2024
وەڵام بدەوه